Kurdish
بانگه‌وازێکی به‌په‌له:ئیدانه‌ی کاره سهکوتگهریهکانی دژ به‌کرێکاران له میسر بکه‌ن
کۆمپانیای میگا بۆ ڕستن وچنین له میسر هیزی سه‌کوتگه‌ری به‌ڵته‌جی چه‌کدار به‌کاردێنێ بۆ ترساندی کرێکاران
به‌پێی ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکراوه له لایه‌ن خانه‌ی خزمه‌تگوزاری نه‌قابه‌کان و ژماره‌یه‌ک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی میسری ،ئه‌مرۆ سه‌رله‌به‌یانی کارگێڕی کۆمپانیای ” مێگا بۆ ڕستن وچنین” له شاری السادات ڕێگریان کرد له چونه‌ژوره‌وه‌ی ‘ مه‌حمود عبدالناسر” سه‌رۆکی نه‌قابه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ‘ محمد حسن’ ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌قابه و 29 کرێکاری تربۆ ناو کارگه. کارگێڕان له کۆمپانیاکه هانایان بردۆته به‌ر ئه‌و چه‌کداره کۆچه‌رانه‌ی که له‌و ناوچه‌یه جێنشینن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و کرێکارانه‌ی به‌ڕووی چوونه ژووره‌وه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
محمود عبدالناسر له لێدوانێکیدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، جه‌ختی له‌وه کردوه که ئه‌وه‌ی پێ جاکتر بوه که خۆی له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌کداره‌کان بپارێزێت که به به‌کارهێنانی هیزه‌وه نهیانهیشت بجێته ناو کۆمپانیاکه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ پارێزگاری له سه‌لامه‌تی گیانی هاوڕێ کرێکاره‌کانی که ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که له که‌ش وهه‌وایه‌کی ترسناک دا ده‌ژین. ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ‘ علی کمال’ خاوه‌نی کۆمپانیاکه که به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی تورکیایه ، هانای بۆ چه‌کداره‌کان بردوه بۆ ترساندنی کرێکاران و نه‌هێشتنی پشتیوانی کردنی کرێکاران له ئه‌ندامانی نه‌قابه سه‌ربه‌خۆکان،پاش ئه‌وه‌ی کارگێری کۆمپانیاکه بڕیاری ده‌رکردنی ئه‌ندامانی نه‌قابه‌ی داوه به بیانووی هاندانی کرێکاران بۆ داواکردنی مافه‌کانیان.
ئێمه له که‌مپینی هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی میسر ،ئیدانه‌ی ئه‌م جۆره کارانه ده‌که‌ین و بانگه‌وازی گشت ڕێکخراوه کرێکاری و به تایبه‌ت ئه‌و یه‌کێتیه کرێکاریانه‌ی که له که‌رتی ڕستن و چنین و جل وبه‌رگ کارده‌که‌ن ،بۆ ئیدانه کردنی ئه‌و کاره قیزه وون وسهرکوتگهریانه که‌له‌لایه‌ن کارگێڕی کۆمپانیای ناوبراوه وه ده‌ستی بۆ براوه و ،داوایان لێ بکرێت که ڕێز له مافه‌کانی کرێکاران بگرن ،به‌تایبه‌تی مافی ئازادی و خۆ ڕیکخستن.
داوا له هه‌موو داکۆکی که‌ران له مافی کرێکاران ده‌که‌ین به ناردنی نامه‌ی ئیدانه‌کردن بۆ کۆمپانیای ناوبراو به‌م ناوونیشانه‌ی خواره‌وه له میسر
MEGA TEXTILE SAE
SECOND INDUSTRIAL ZONE 3/16
SADAT CITY,MONOFEYA GOVER
EGYPT
هه‌وروه‌ها ده‌توانن به‌م ژمارانه په‌یوه‌ندی به کۆمپانیاکه‌وه بکه‌ن: 00201003506550 ، فاکس- ته‌له‌فۆن0020482612190
یان به ئیمهیل ناردن : vehbik@hotmail.com
ناوونیشانی سه‌ره‌کی کۆمپانیاکه له باره‌گای سه‌ره‌کی خۆی له تورکیا به‌م شێوه‌یه:
Contact person Mr. Candan Akman
Mega Tekstil
Organize Sanayi Bolgesi Gri Cd.2.Sk.N.2
Bursa
Turkey 16159
Tel (Candan Akman): 90-224-2438909
Fax : 90-224-2438910 ,
—————————-
که‌مپینی هاوپشتی له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری میس له که‌نه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا…
هه‌رچه‌نده شۆڕش له میسر سه‌رکه‌وت له ڕوخاندنی دیکتاتۆریه‌تی موباره‌ک ،بەڵام کرێکاران به‌رده‌وامن له خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی دنیایه‌کی باشتردا. له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا، له زۆرێک له که‌رته‌کاندا، شه‌پۆلێک ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن دژ به بڕیارەکانی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێ خرا .کرێکاران له میسر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕۆژانه‌دان بۆ له‌باربردنی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی نوێ له پشت گوێ خستنی هه‌ژاری وبرسیه‌تی وبێکاری وبێ به‌ش کردنی کرێکاران له مافه سیاسیه سه‌ره‌تاییه‌کانیان. کرێکاران له خه‌بات دان له پێناو چاکردنی گوزه‌رانیان و بۆ بەدەستهێنانی مافی خۆڕێکخستن و مانگرتن و ناڕەزایی نیشان دان، هەروەها بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای باری نائاسایی که شمشێرێکه به‌سه‌ر سەری کرێکارانه‌وه.
ماوەیەکە که‌مپینێکی هاوپشتی جیهانی بۆ پشتیوانی له خه‌باتی ئێستای چینی کرێکاری میسری ڕاگه‌یه‌ندراوه. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م که‌مپینه، کۆکردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین و فراوانترین دەنگە له دنیادا بۆ پشتیوانیکردن له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری میسری و داواکاریه‌کانیان و گوشار خستنه سه‌ر مەجلیسی عەسکەری و حکومه‌تی میسری. ، هەروەها بۆ هه‌ڵخراندن و کۆکردنه‌وه‌ی خێرای هێزی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ بەرپەرچدانەوەی هه‌ر هێرشێکی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی یان حکومه‌ت دژ به‌کرێکاران، که هه‌ر ئێستا سەبارەت بە پەلاماری سەرکوتگەرانە بۆ سەر کرێکاران به‌ڵگه‌ی ئاشکرا له‌به‌ر ده‌ستدایه.
ئێمه کۆمه‌لێک هه‌لسوڕاو له که‌ندا، باوه‌ڕمان وایه که سه‌رکه‌وتنی چینی کرێکار له میسر گرنگی زۆری هه‌یه، نه‌ک ته‌نها بۆ چینی کرێکار به‌تایبه‌ت به‌ڵکو بۆ کۆمه‌ڵگا به گشتی، و بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سەرجەم وڵاتنی دنیاش. بۆیه بڕیارمان دا به‌و که‌مپینه هاوپشتیه جیهانیەوە پەیوەست بین.
له‌م که‌مپینه‌دا ئامانجمان ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
- · بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ وچالاکیه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری میسری له که‌نه‌دا.
- · په‌یوه‌ندی کردن به ژماره‌یه‌کی هه‌رجی زیاتر له ڕێکخراوی کرێکاری و ڕیکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له که‌نه‌دا و هاندانیان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕین و ده‌خاله‌ت کردن و به‌کارهێنانی گوشار بۆ سه‌ر ڕژێمی میسری له ڕێگه‌ی:
- 1. ناردنی نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژ به حکومه‌ت و سه‌فاره‌ت وکونسوگهریهکانی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و کۆمپانیه بیانیه‌کانی که له میسر کارده‌که‌ن.
- 2. ناردنی نامه‌ی هاوپشتی و پشتیوانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری میسری.
- · ڕێکخستنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی بۆ ناڕه‌زایه‌تی دربڕین و خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی کردن له خه‌باتی کرێکارانی میسر.
- · ڕێکخستنی ئاهەنگ وهه‌فته‌ی هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له میسر.
- · کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی ماددی بۆ یه‌کێتیه کرێکاریه سه‌ربه‌خۆکان بە هاوئاهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵیان.
بانگه‌وازی گشت ڕێکخراوه کرێکاریهکانو هه‌ڵسوڕاوان‌و پارته سیاسیهکانو ئازادیخوازان ده‌که‌ین له که‌نه‌دا که په‌یوه‌ست بن به کهمپینهکهمانو له‌پشت خه‌باتی عادلانه‌ی براو خوشکانمان له میسر ڕاوه‌ستن.
جه‌لال به‌رخوردار،ئاراس ڕه‌شید،ئه‌مجه‌د علی،عادل ئه‌حمه‌د، مینۆ هومهیهلی.
په‌یوه‌ندی بگرن به ( مینۆ هومه‌یلی) به ژماره ته‌له‌فۆنی (0014169193227) mhomaily@yahoo.com
————–
ڕاگه‌یاندنی پێکهاتنی که‌مپه‌ینی هاوپشتیی له‌گه‌ل بزوتنەوەی کرێکاریی میسر له ئوسترالیا
ئەم ماوانە جموجۆڵێکى بەرچاو لە نێو هەڵسوڕان و ڕابەرانى چینى کرێکاری میسردا بەڕێکەوتووە بۆ بەرپاکردنى مانگرتی فراوان لەسەرانسەرى میسردا لە دەورى خواستە سەرەتاییەکانى ئەم چینە.
هەر ئێستا شەپۆلێکی گەورە لە ناڕەزایی و مانگرتنی کرێکاران بەشێکی زۆری دامەزراوەو کەرتە ئابووری و بەرهەمهێنەکانی میسر گرتۆتەوە. لەبەرانبەریشدا مەجلسى عەسکەرى و حکومەت لە درێژەى پەنابردنیان بۆ سەرکوت، لە بەیانێکى ڕەسمى هاوبەشدا بەهەڕەشەى گرتن وسەرکوتکردن وەڵامى هەوڵى کرێکارانیان بۆ مانگرتن داوەتەوە و بڕیاری زیندووکردنەوەی یاسای باری نائاسییان داوە.
لەم نەبەردە چینایەتیەى کە ئێستا لە کۆمەڵگاى میسردا بەڕێکەوتووە، کەمپینێک بۆ ڕاکیشانى پشتیوانی جیهانى لە بزوتنەوەى کرێکاریى میسر پیکهاتووه. ئامانجى ئەم کەمپینە بەدەستهێنانى پشتیوانیەکى جیهانى فراوانە لە بزوتنەوەى کرێکاریىو داخوازیەکانیان، هاوکات فشارهێنانە بۆ مەجلیسى عەسکەرى وحکومەتى میسر تا مل بۆ داخوازیەکانى کرێکاران دانەوێنن، هەروەها بەرپەرچدانەوەیەکى جیهانى لە دژى هەر هێرشێکى سەرکوتگەرانە کە مەجلسى عەسکەرىو حکومەتى میسر هەڕەشەى بۆ دەکەن.
لەم پێناوەدا ئیمه کۆمه‌ڵیک هه‌ڵسوڕاوی سیاسی به پیویستمان زانی له ئوسترالیا په‌یوه‌ست ببین به‌و که‌مپه‌ینه جهانیهوهو هه‌ول ده‌ده‌ین بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی ڕێکخراوەو یەکیتییە کرێکاریەکان و حزبه سیاسییه لایه‌نگه‌ره‌کانی مافه‌کانی کریکاران له ئوسترالیا. ئێمە بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که پشتیوانی و به‌شداری کار‌و چالاکییه‌کانمان بکه‌ن له پیناوی پشتگیری له داخوازیه‌کانی کرێکاران و ڕیکخراوه سه‌ربه‌خۆکانیان له میسر‌و دەنگى خۆیان بۆ هاوپشتى لەگەڵ بزوتنەوەى کرێکاریى و وەستانەوە دژى هەڕەشەکانى مەجلسى عەسکەرى وحکومەت هەڵبڕن.
زه‌ینه‌ب ڕه‌حیم
ڕێکخه‌ری که‌مپه‌ینی هاوپشتی له‌گه‌ل بزوتنەوەی کرێکاریی میسر له ئوسترالیا
بۆ په‌یوه‌ندی گرتن:
ت: 0478015301
ناوی ساپۆرتهرهکان:
1-کۆمیته‌ی هاوپشتی له‌گه‌ل کریکارانی ئیران له ئوسترالیا
2-کۆمیته‌ی هاوپشتی ئوسترالی-عیراقی له‌گه‌ل کریکارانی عیراق
———————–
ڕاگەیاندنى کەمپینى هاوپشتى لەگەل بزوتنەوەى کریکارى میسر
لە درێژەى شۆڕشێکدا کە دەسەڵاتى سەرکوتگەرى موبارەکى هەڵپێچا و زەربەیەکى کاریگەرى لەو ڕژێمە وەشاند، ئیستا کۆمەڵگاى میسر مەیدانی کێشمەکێشێکى چینایەتى بەرجەستەیە
بە ئاقارى ئەوەى شۆڕش لە دژى برسێتى و هەژارى و ستەمى سیاسى و کۆمەڵایەتى، بەرەوپێش بەرێت. مەجلسى عەسکەرى و هێزو لایەنە بورژوازیەکان بە هەموو توانایانەوە لە هەوڵى ئەوەدان دەسەڵاتى سیاسى بورژوازى بۆ جارێکى تر سەقامگیربکەنەوەو چینى کرێکار‌و جەماوەرى بەشمەینەت
بەدەستى بەتاڵ بنێرنەوە بۆ ماڵەوە.
چینى کرێکارى میسر لەم چەند مانگەدا بۆ بەردەوامى دان بە ڕەوتى شۆڕش و بەرگرى لە مافەکانى خۆى نەبەردێکى چینایەتى فراوانى بەڕێخستوە، ئەم چینە بەرژەوەندەیە چینایەتیەکانى خۆى باشتر ناسیوە و لە رێگاى خەبات لەو پێناوەدا ئامادەیى خۆى بەرەو سەربردوەو هەنگاوى عەمەلى لە ڕێگاى ڕێکخستنى ڕیزەکانى بەرەوپێش هەڵگرتووە. لەم ماوانەى دواییدا سەرەڕۆیى مەجلسى عەسکەرى و حکومەتى تازەى بورژوازى میسر لە بەرانبەر ناڕەزایى و داواکاریەکانى چینى کرێکار‌و جەماوەرى ستەمدیدە، لەوەش زیاتر هەوڵ و پەلەقاژەى بەردەوامیان بۆ دەمکوتکردنى چینى کرێکار‌و پێخشاندن لە داخوازیەکانیان، توڕەیى و ناڕەزایەتى چینى کرێکارى بەرەو سەر بردووە و دەستبردن بۆ شێوازى بەرزتر لە خەباتى خستۆتە دەستورى ئەم چینەوە.
ئەم ماوانە جموجۆڵێکى بەرچاو لە نێو هەڵسوڕان و ڕابەرانى چینى کرێکاردا بەڕێکەوتوە بۆ بەرپاکردنى مانگرتی فراوان لەسەراسەرى میسردا لە دەورى خواستە سەرەتاییەکانى
ئەم چینە. ئەم ڕۆژانە ئامادەکاری بۆ بەرپاکردنى مانگرتنی فراوان لە بەشێک لە دامەزراوەو کەرتەکاندا دەکرێت لە ڕۆژی 10ى سەپتەمبەردا. لە بەرانبەردا مەجلسى عەسکەرى
و حکومەت لە درێژەى پەنابردنیان بۆ سەرکوت، لە بەیانێکى رەسمى هاوبەشدا بە هەڕەشەى گرتن و سەرکوتکردن وەڵامى هەوڵى کرێکارانیان بۆ مانگرتن داوەتەوە.
لەم نەبەردە چینایەتیەى کە ئێستا لە کۆمەڵگاى میسردا بەڕێکەوتووە، ئێمە کەمپینێک بۆ ڕاکیشانى پشتیوانی جیهانى لە بزوتنەوەى کرێکاریى میسر ڕادەگەیەنین. ئامانجى ئەم
کەمپینە بەدەستهێنانى پشتیوانیەکى جیهانى فراوانە لە بزوتنەوەى کرێکاریى و داخوازیەکانیان، هاوکات فشارهێنانە بۆ مەجلسى عەسکەرى و حکومەتى میسر تا مل بۆ داخوازیەکانى کرێکاران دانەوێنن، هەروەها بەرپەرچدانەوەیەکى جیهانى لە دژى هەر هێرشێکى سەرکوتگەرانە کە مەجلسى عەسکەرى و حکومەتى میسر هەڕەشەى بۆ دەکەن.
لەم پێناوەدا بانگەوازى بزووتنەوەى کرێکاریى جیهان، هەموو ڕێکخراوەو یەکیتییە کرێکاریەکان، هەموو حیزب و رێکخراوەو بزوتنەوە سۆسیالیستى و کرێکاریەکان، سەرجەم بزوتنەوەو لایەنەکانى لایەنگر لە ئازادى و عەدالەت و مافە ئینسانیەکان دەکەین، کە دەنگى خۆیان بۆ هاوپشتى لەگەڵ بزوتنەوەى کرێکاریى و وەستانەوە دژى هەڕەشەکانى مەجلسى عەسکەرى و حکومەت هەڵبڕن. بە دەربڕینى هاوپشتى لەگەڵ بزوتنەوەى کرێکاریى و مەحکومکردنى هەڕەشەو سەرکوتگەر بورژوازى دەورى خۆیان بگێڕن لەسەرخستنى ناڕەزایەتى کرێکاران و بەدەستهێنانى خواستەکانیان.
کەمپینى هاوپشتى لەگەڵ بزوتنەوەى کرێکارى میسر، هەوڵدەدات لە هەموو بوارێک‌دا، بە ڕاکیشانى ڕاى گشتى جیهانى بۆ ئەم هاوپشتیە، بە پەردەهەلماڵین لەسەر سیاسەتى سەرکوتگەرانەى بورژوازى و ڕیسواکردنى لە ئاستى ڕاى گشتیدا، بە بەرێخستنى حەرەکەتى عەمەلى بۆ پشتیوانی کردنی جوڵانەوەی کرێکاریی و فشاردانانى ڕاستەوخۆ لەسەر دەسەڵاتى بورژوازى میسر…..پشت و پەنایەکى نێونەتەوەیى بۆ بزوتنەوەى کرێکارىی و مانگرتنى گشتى لە میسردا پێکبهینێت.
ڕێبوار ئەحمەد، فاتح شێخ، فارس مەحمود و شەماڵ علی
08.09.2011

bjy xabaty yaksanixwazanay krekarani misr,bo badihenany azadiu yaksaniu adalaty komalayaty.